بێلینگهام
كوڕه باڵابه‌رزه‌كه‌ی ریال مه‌درید ته‌مه‌نی بوو به 21 ساڵ
964+
ژووری هەواڵ
ئەو یاریزانەی کە هەندێك لە هەوادارانی دەڵێن، هیچ خۆی ماندوو ناکات و ناوبانگیشی هەیە ئەوەقسەی بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدریدە
لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا، جود ڤیكتۆر ویلیا‌م بێلینگهام له باوكێكی ئینگلیز و دایكێكی ئێرله‌ندی له ساڵی 2003 له ئینگلته‌را له دایك بووه .
له ته‌مه‌نی هەشت ساڵییه‌وه یاری بۆ ئه‌كادیمیای بیرمێنگهام كردووه، دواتر له ته‌مه‌نی 16 ساڵی بوو به بچوكترین یاریزان یاری بۆ تیپی یه‌كه‌می بێرمینگهام بكات.
بێلی ته‌نیا 41 یاری بۆ بێرمینگهام ئه‌نجامداوه و له‌و ماوه‌یه‌دا توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات .
له ساڵی 2020 به گرێبەستێك، كه به‌هاكه‌ی 22 ملیۆن 500 هەزار یۆرۆ بوو، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە كرد.
بێلینگهام سێ وه‌رز یاری بۆ دۆرتمۆند كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا توانی نازناوی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت و له كۆتا وه‌رزیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی بۆندسلیگای به‌ده‌ستهێنا.
دواتر له ساڵی 2023 به بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه كرد و له یه‌كه‌م وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی مه‌درید، توانی له 28 یاری 19 گۆڵ تۆماربكات و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لالیگای به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بێلینگهام خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی و كوبای وه‌ك باشترین یاریزانی لاو به‌ده‌ست هێنا .
جیا له‌وه‌ش بێلینگهام و یانه‌ی شاهانه توانیان جامی سوپه‌ر و لالیگا و چامپۆنزلیگ به‌ده‌ست بھێنن.
بێلینگهام ئێستا لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشدارە و هیوای ئینگلیزەكانە، بەڵام با چاوەڕێ بكەین و بزانین لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئێمباپێ چۆن دووانەیەك دروست دەكەن و چی پێشكەش بە هاندەرانى ریاڵ دەکەن.