نوسراوێكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه كه تیادا داوا له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌كات بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان و لاپهڕهكهى دیكه‌ش لیستى پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانه... وێنه: شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه
ئه‌وانه‌ى تایبه‌تن به شاره‌وانى
هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵى به‌كارخستنه‌وه‌ى پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانى پتڕۆدۆلار ده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌وڵدایه ئه‌و پڕۆژانه‌ى پتڕۆدۆلار کە له كار وه‌ستاون، له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه به‌كاریان بخاته‌وه.
پڕۆژه‌كان چوار دانه‌ن، تایبه‌تن به شاره‌وانییه‌وه و بریتین له ئه‌نجامدانى كارى خزمه‌تگوزارى به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان و ناو سه‌نته‌رى پارێزگا، هه‌ریه‌ك له‌و پڕۆژانه‌ش به رێژه‌ى جیاواز ته‌واو كراون، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه له دواى ساڵى 2014ـه‌وه وه‌ستاون.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، هه‌وڵێكیان داوە ئه‌و پڕۆژانه له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه ته‌واو بكرێن.
وتیشی “پڕۆژەكان بە پترۆدۆلار ناسراون، کە پێشتر سپاردەی کۆمپانیا کراون، له رۆژى 3.3.2024 به مه‌به‌ستى به‌كارخستنه‌وه‌یان نووسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌یانه‌وێت بودجەى ئه‌م پڕۆژانه بۆ بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی بگوازنه‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه هیچ گه‌ڕه‌كێكی هه‌ڵه‌بجه پشتگوێنه‌خراوه و جیاوازیش ناكرێت له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كان، به‌ڵام دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە، كه ساڵانێکە پڕۆژه‌كانیان وه‌ستاوه، تا ئه‌م پڕۆژنه‌یان به‌كار نه‌خرێنه‌وه و ته‌واو نه‌كرێن، ناتواندرێت پڕۆژه‌ى دیكه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.