كارگەیەك لە سلێمانی داخرا

“شیری وشكیان كردووە بە ماست و بە (فرێش) فرۆشتوویانە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

قایمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایکی داخست و روونیشیان كردەوە، كارگەكە شیری وشكیان كردووە بە ماست و دواتر بە نرخی ماستی فرێش بە هاوڵاتیانیان فرۆشتووە.

قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، “لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی پابەندنەبون ب ەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایکی داخست”.

راپۆرتی لیژنەی باڵای قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و بەکارهێنانی شیری وشک بۆ دروستکردنی ماست، هەروەها فرۆشتنەوەی بە نرخی ماستی شیری فرێش، لیژنەکە کارگەی ماستی دایک لە گەڕەکی هەواری شار دادەخات.
ئەوەشیان خستوەتەڕوز، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی کارگەی ماستی دایک، نەبوونی مۆڵەتی کارکردنە، کە بەپێی یاسا و رێنماییەکان پێویستە سەرجەم ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن، مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پیشەکەیان وەربگرن، بە پێچەوانەوە رووبەڕوی داخستن دەبێتەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا هەروەها هاتووە: “راپۆرتی لیژنەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە کارگەكەدا دەست بەسەر زیاتر لە شەشسەد سەتڵ ماستی یەک کیلۆگرام و نیودا گیراوە و بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

هەزاران سەتڵ ماستى خۆماڵى کەڕوولێدراو دەستى بەسەرداگی...

هەزاران سەتڵ ماستى خۆماڵى کەڕوولێدراو دەستى بەسەرداگیرا