تیمى کارەباى سلێمانى لە بازاڕى مەحوى...وێنە: بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى
لە سلێمانی
تۆڕی کارەبای بازاڕی مەحوی و دەوروبەری نۆژەندەکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
تۆڕی کارەبای بازاڕی مەحوی لەگەڵ بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری بازاڕەکە لە سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە و ئەو جەنجاڵییەی کە لە وایەرەکانی تۆڕەکەدا دروستبووە رێکدەخرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 28.6.2024، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، مەبەست لە نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای بازاڕەکە و دەوروبەری نەهێشتنی مەترسی و بەخشینی سیمایەکی جوانە.
بازاڕی مەحوی یەکێکە لە بازاڕە کۆن و دێرینەکانی سڵیمانی زیاتر لە 80 ساڵە هەیە و ساڵی 1960 دروستکراوە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تێچووی پرۆژەکە 73 ملیۆن دینارە و جگە لە وایەرەکانی کارەبا، هەردوو محاویلەی ژمارە 30 و 33 کە دەکەونە سەر فیدەری 176 نۆژەندەکرێتەوە و کێبڵی تری بۆ دادەنرێت.