964 بەدواداچوونی کردووە

چۆن کاری لەشفرۆشی لەناو 19 کەناڵی تێلیگرامدا کراوە؟

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق 19 کەناڵی تێلیگرامی داخستووە، کە بە وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاری لەشفرۆشییان تێدا کراوە و دوو ملیۆن هاوڵاتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تێیاندا ئەندام بوون.

بۆ داخستنی ئەو کەناڵانە داوایەک ئاراستەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق کراوە و ئەویش رەزامەندیی لەسەر داخستنیان دەربڕیوە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خاوەنی سکاڵاکە بۆ داخستنی ئەو کەناڵانە بە 964ـی راگەیاند، “کەناڵێکی تێلیگرام هەبوو، لەناو ئەو کەناڵەشدا هەر پارێزگایەک کەناڵێکی تایبەت بە لەشفرۆشیی تێدا کرابووەوە بە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەوە”

وتیشی، “لەناو کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان هەر پارێزگایەک 80 بۆ 82 هەزار ئەندامیان هەبووە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، تەواوی کەناڵەکان لەژێر سەرپەرشتیی ژنێک بەڕێوەدەبران، بەڵام ناوبراو زانیاریی ئەوەی ئاشکرا نەکرد ئاخۆ ئەو ژنە دەستگیر کراوە یاخود نا.

“لە گرووپەکاندا وێنە و ڤیدیۆی تەواوی ژنان و کچانی لەشفرۆش دادەندرا بە ژمارە تەلەفۆن و شوێنەکانیانەوە”، سۆران عومەر وای وت.

باڵیۆزی ئەمریکا رەخنەی توند لە یاسای

باڵیۆزی ئەمریکا رەخنەی توند لە یاسای "بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی" دەگرێت