لە ئیدارەی راپەڕین

30 ماڵ سیستمی کارەبای سۆلاریان داناوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین 30 ماڵ سیستمی کارەبای سۆلاریان داناوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، هاوکاریی هەرکەسێک دەکەن سیستمەکە دابنێت.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و شوێنانە کۆبووەتەوە، کە سیستمەکە دادەنێن تا لە کوالێتیی کەلوپەلەکان و شێوازی گێڕانەوەی کارەباکە بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دڵنیا ببنەوە.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 30 ماڵ ئەو سیستمەیان داناوە و لایان تۆمار کراون.

وتیشی، “لەو بڕوایەدان ژمارەکە زۆرتر بێت، بەڵام هێشتا هەموویان تۆمار نەکراون و هەماهەنگیمان لەگەڵ ئەو شوێنانە هەیە سیستمەکە دادەنێن ئاگادار بین لە دانانی لە هەر ماڵ یان شوێنکارێکدا”.

دانانی سیستمی سۆلار لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت بۆ ماڵەکان شتێکی نوێیە و چەند ساڵێکە لە شار و ناوچە جیاوازەکان دادەندرێت.

“هەر ماڵێک سیستمەکە دابنێت و ئێمە ئاگادار بکات لە سوودی خۆیانە، چونکە چەند کارەبا بەرهەم بهێنن دواتر کە پارەی کارەبای نیشتیمانییان بۆ دەچێتەوە بە ئەندازەی کارەباکەی خۆیان کە بەرهەمیان هێناوە پارەیان بۆ دادەشکێندرێت”. عەلی محەمەد وای وت.

کۆمپانیاکانی بەستی سۆلار بچن بۆ کارەبای سلێمانی

کۆمپانیاکانی بەستی سۆلار بچن بۆ کارەبای سلێمانی