بۆ مانگی ئایار

عێراق هەناردەی نەوتی کەرکوکی راگرتووە

964+

ژووری هەواڵ

هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک راگیراوە و ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی بڕی هەناردەکراو بۆ مانگی ئایار کە 104 ملیۆن بەرمیل نەوتە، هیچ بڕە نەوتێکی پارێزگاکە لەخۆناگرێت.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتى نەوتى عێراق، هەناردەى نەوت لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوورەوە بۆ مانگى ئایار گەیشتووەتە 104 ملیۆن و 130 هەزار و 292 بەرمیل نەوت و هیچ بڕە نەوتێک لە کەرکوکەوە هەناردە نەکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان 102 ملیۆن و 386 هەزار و 818 بەرمیل بووە و لە رێگەی سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوەی کردووە.

بۆ مانگی نیسان لە کێڵگەکانی کەرکوکیشەوە نەوت هەناردە کراوە.

نرخی نەوت لە سەرووی 85 دۆلارە بەڵام دابەزیوە

نرخی نەوت لە سەرووی 85 دۆلارە بەڵام دابەزیوە