دووجاریش دەعمی کردووە

چوار ساڵە بە ئۆتۆمبێلێکی سێ تایی هاتوچۆ دەکات

+964

پەری ساڵح

گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ، ئۆتۆمبێلێکی سێ تایی لە کەلوپەل و پاشماوەی ئامێرەکان دروست دەکات و چوار ساڵە ئیشی پێ ماشییە.

ئەحمەد ساڵح لە خێزانەکانی قەیارەی نەینەوایە، لە ساڵی 2018-2019 ئەو کاتەی تازە شارەکەی لە دەست داعشەکان رزگار دەکرێت، پێویستی بە سەیارەیەک دەبێت سوتەمەنی کەم بووێت و هاتوچۆی پێ بکات.

هەرچەند توانای ماددی باش نییە و ناتوانێت کەلوپەل و ئامێری باش لەو کاتەدا بەدەستبهێنێت، بەڵام هەرچۆن بێت لە پاشماوەی ئامێرەکان ئۆتۆمبێکێکی سێ تایی دروست دەکات، وەک خۆی باسی دەکات ماوەی چوار ساڵە پێیەتی و دووجاریش تووشی رووداو بووە و سەلامەت دەرچووە.

خوێندکارێک داهێنانی لە ئامێرێکی بەرهەم هێنانی کارەبا ...

خوێندکارێک داهێنانی لە ئامێرێکی بەرهەم هێنانی کارەبا کردووە