لە سلێمانى

11 کەس بە تۆمەتى قۆپیەکردن دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى 11 تۆمەتبارى راگەیاند کە لە رێگەى (سەماعەى قۆپی)یەوە، بەنیازى قۆپیەکردن بوون.

ئاسایشى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەسنووری قەزای چەمچەماڵ، رۆژی 26.6.2024 توانرا 11 تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتباران بەشێوەی ئۆنلاین ئامێری قۆپیەکردنیان کڕیوە و ویستویانە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـى ئامادەیی بەکاریبهێنن، سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکران.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

لە رۆژى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 لە 23.6.2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێم وتى،”ئەوە ساڵانى پێشوو نییە و بۆ ئەمساڵ رێکارى زۆر پێشکەوتوومان گرتووەتەبەر و هەر کەس گزى بکات بە زوویى پێى دەزانین”.

دوو کەس سەماعەی قۆپیەکردنیان دەفرۆشت ئاسایش دەستگیری ...

دوو کەس سەماعەی قۆپیەکردنیان دەفرۆشت ئاسایش دەستگیری کردن