لە دهۆک
ئەو چوار ئۆتۆمبێلەى یەک تابلۆى هاوشێوەیان بەستبوو دەستیان بەسەرداگیرا
964+
هیڤی ديواڵی-دهۆک
هاتوچۆى دهۆک دەستیگرت بەسەر چوار ئۆتۆمبێلى گرانبەهادا کە بە هەموویانەوە یەک تابلۆیان بەستبوو.
ئۆتۆمبێلەکان کە لە جۆرەکانى، (رەنجڕۆڤەر، مارسیدیس، دوو بی ئێم دەبڵیو)ن، بەهەموویانەوە یەک ژمارەیان بەستووە و ئەمڕۆ لە دهۆک دەستیان بەسەرداگیرا.
رائید شڤان ئیحسان، ئەفسەر لە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـى وت،”چوار ئۆتۆمبێلی تایبەت بە یەک تابلۆی بیانی سەرپێچیان لەناو پارێزگای دهۆک ئەنجامداوە و هاتوچۆیان کردووە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی قەزای ئامێدی توانیمان دەستیان بە سەردابگرین”.
وتیشی، ئێستا ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆکن و دواتر دەیانێرن بۆ دادگاى گشتى دهۆک و رووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح