وەک ئەمبوڵانس بەکاردێت

لە دهۆک فڕۆکە لە شوێنە سەختەکان هاوکاریی تیمەکانی مینهەڵگرەوە دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی مینی دهۆک هەماهەنگیی لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانیی پارێزگاکەدا کردووە و لە هەڵگرتنەوەی مینی ناوچەی دێرکێ فڕۆکەیەکیان بۆ ناردوون تا ئاگاداری تیمەکە بێت.

بەپێی زانیاریی فەرمانگەکە کە بە 964 دراوە، ئەو شوێنە زۆر سەخت بووە و پێویستیان بە فڕۆکەیەک بووە تا لە حاڵەتی نەخوازراودا لەو شوێنە سەختە فریایان بکەوێت.

رێگر بێسفکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەکە بە 964ـی وت، “ئەو فڕۆکەیە وەک ئەمبوڵانس لەگەڵمان بووە، چونکە شوێنەکە سەخت بوو و ئەگەر حاڵەتێکی برینداری رووی بدایە نەدەتواندرا کەسەکە بهێندرێتە خوارەوە”.

وتیشی، “لە هەمان کاتدا بۆ گواستنەوەی پێویستییەکانی هەڵگرتنەوەی مینیش هاوکاریی کردووین و کەلوپەلەکانی بۆ هێناوین و بۆشی گەڕاندووینەتەوە”.

ئەوە دووەم جارە فەرمانگەکە هاوکاریی فڕۆکە وەربگرێت و فڕۆکەیەک لەگەڵیان بچێتە شوێنی هەڵگرتنەوەی مین.

دهۆک له‌ناو زۆرى كێڵگه‌ مینه‌كانیدا داواكارى هه‌یه...

دهۆک له‌ناو زۆرى كێڵگه‌ مینه‌كانیدا داواكارى هه‌یه‌