"ناكرێت له گه‌شتیار قه‌ده‌غه بكرێت"
له پردێ گه‌شتیاران دیمه‌نه‌كانى لێوارى زێیان شێواندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌فتانه دوو رۆژ شاره‌وانى ناحیه‌ى پردێ لێوارى ئه‌و زێیه له پاشماوه‌ى گه‌شتیاران پاكده‌كاته‌وه كه به ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌كه‌یاندا ده‌ڕوات.
شوێنه‌كه بەهۆى بوونى ئاوى ئه‌م زێیه وه‌كو ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری لێهاتووه و هه‌فتانه خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ به 964ـى راگه‌یاند هه‌فتانه ئه‌وه كارى سه‌ره‌كى تیمه‌كانیانه بۆ پاككردنه‌وه‌ى لێوارى زێ، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن نازانن پاراستنى ژینگه چییه”.
وتیشی “رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك تیمه‌كانمان ده‌چن ئه‌و شوێنه پاكده‌كه‌نه‌وه، چونكه له پێنج رۆژى دیكه‌ى هه‌فته گه‌شتیاران ئه‌و شوێنه پڕ زبڵ و پاشماوه ده‌كه‌نه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان نازانن كێیه ئه‌و پاشماوانه فڕێده‌دات چونكه خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانى ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت “خۆناكرێت ئه‌م شوێنه له گه‌شتیاران قه‌ده‌غه بكه‌ین”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى رۆژانه له‌و شوێنه‌دا نزیكه‌ى پێنج تۆن پاشماوه‌ى گه‌شتیاران كۆده‌كه‌نه‌وه.