بە رووداوی هاتوچۆ

منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە کەرکوک گیانی لە دەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە گەڕەکی عەسکەری منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا.

کاتژمێر 11:30ـی شەوی چوارشەممە 26.6.2024 ئۆتۆمبێلێکی جۆری کەیا بارهەڵگر منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان دەکات بەژێرەوە و ودەست بەجێ گیان لەدەست دەدات وشۆفێری ئۆتۆمێلەکەش دەست بەسەرکرا.

ئەحمەد دەحام مامی منداڵەکە بە 964ـی وت، ئەو شەقامە نوێیە هێڵکاری و قیرتاو نەکراوە منداڵانی گەڕەک یاری لەسەر دەکەن ئەو ئۆتۆمبێلە بەهۆی خێراییەوە لە برازاکەی داوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی کەرکوک بە 964ــی وت، تەرمی ئەو منداڵە گەیشتووەتە لایان سەری منداڵەکە بەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە تووشی خوێن بەربوون بووە بەر لە گەیشتنی بەنەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی عروبە دەست بەسەرا کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

منداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرەوە و گیانی لەدەستدا

منداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرەوە و گیانی لەدەستدا