لە گەرمیان

منداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرەوە و گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ساریگۆل لە ناحیەی جەبارە سەر بە ئیدارەی گەرمیان، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ، کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێک و گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، “منداڵەکە لەسەر تراکتۆرەکە بووە، دەستکاری گێڕی کردووە و خستوویەتە بۆش، لەوکاتەدا منداڵەکە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و کەوتۆتە ژێر تایەی تراکتۆرەکە و گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تراکتۆرەکە ھی مامی منداڵەکە بووە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24 مامی منداڵەکە دەستگیرکراوە.

پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی نۆ ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا

ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی نۆ ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا