هەڵمەتی تۆمارکردنیان دەستی پێکردووە

15 ملیۆن چەکی بێ مۆڵەت لە عێڕاق هەیە

964+

پەروەر خۆشناو

وەزارتی ناوخۆی عێڕاق لە هەنگاوی یەکەمدا، دەستی کرد بە تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت و داخستنی هەموو ئەو دوکان و شوێنانەی چەک دەفرۆشن.

عەمید زیاد ئەلـقەیسی بەرێوەبەری پەیوندی و راگەیاندی وەزارتی ناوەخۆ بۆ کاروباری پۆلیس رایگەیاندووە”وەزارەتی ناوەخۆ بانکێکی زانیاری بۆ خاوەنداریەتی چەکی فەرمی لە ووڵات دامەزراندووە، هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی هەموو ئەو چەکانەی بۆ پاسەوانی وەزارەتەکان بەکاردێن.”

وتیشی،” هەر لە چوارچێوەی بانکی زانیاری بەرێوەبەرایەتیەک دادەمەزرێت بۆ تۆمارکردنی زانیاری تەواوی چەکی وەزارەتەکان و ئەو چەکانەی بۆ وەزارەتە ئەمنییەکان هاوەردەکراوە”

ئاماژەی بەوەشکردووە 15  ملیۆن پارچە چەکی بێ مۆڵەت لەبەردەستی هاووڵاتیانە و دەکرێت لەو ژمارەیەش زیاتر بێت و لە قۆناغی یەکەم دەست کراوە بە تۆمارکردنیان.

ئەوەشی وت، هەموو ئەو شوێن و هەژمارانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کاری کڕین و فرۆشتنیی چەک دەکەن دادەخرێن.

وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی رابردووە 17  هەزار چەکی بێ مۆڵەتی تۆمارکردووە و پێشمەرگە و هێزەکانی وزارتی ناوبرا دەبێ دوای تەوابوونیان لە دەوامی فەرمی چەک هەڵنەگرن.

دوا مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەى چەکى بێ مۆڵەتیان هەیە

دوا مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەى چەکى بێ مۆڵەتیان هەیە