"ماڵەکانمان دەکەن بە پڕۆژە"

دانیشتووانی گوندی پەنجا عەلی مۆڵەتی هەفتەیەکیان بۆ دانراوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان هێزێکی ئەمنی بە شۆفڵەوە چووتەسەر ماڵەکانی گوندی پەنجا عەلی و مۆڵەتی هەفتەیەکیان پێ داون تا ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، کە ژمارەیان زیاتر لە 70 خانووە.

کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.6.2024، هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکانی گوندی پەنجا عەلی و داوای چۆڵکردنی دەکات، ئەوەش بە مەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و دانیشتووانی گوندەکەش دوای ئەوەی رێگرییان لە هێزەکە کرد، گردبوونەوە و داوای راگرتنی ئەو پرۆژەیە دەکەن.

گەرمیان سیروان، دانیشتووی گوندەکە بە 964ـی وت، “ئەو زەوییانە کاتی خۆی لەلایەن پارتە سیاسییە کوردییەکان دابەش کراوە”، دەربارەی ئەو هێزەی هاتووە “پەیوەندی بە هەموو لایەنەکان یەکێتی و پارتی کراوە، خۆیان بێبەری دەکەن و دەڵێن، نازانین کێ ناردوویەتی، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 70 ماڵ ئاگادار کراونەتەوە”.

باوکی محەمەد، دانیشتووی گوندی پەنجا عەلییە ئەو بە964ـی وت، “ئەو زەوییەی دیاریکراوە بۆ یەکەی نیشتەجێبون 60دۆنم زەوییە کە ئێستا هەمووی خانووی لەسەر دروستکراوە، کاتی خۆی دابەشکراوە یاخود کڕدراوە، داواکارین لە حکومەتی سودانی وەکو کوردانی فەیلی بە گەڵابە فڕێمان بداتە سەر سنوور و ناسنامەی عیراقیمان لێ وەرگرێتەوە”.

پەیامنێری تۆڕی 964 لە کەرکوک، پەیوەندی بە چەند لایەنێکی ئەمنییەوە کرد، سەرجەمیان خۆیان بێبەری کرد لەوەی هەڵیانکوتابێتە سەر ماڵەکانی گوندی پەنجا عەلی و ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەک بخەنەڕوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لەمەودوا نەخۆشخانەکانی کەرکوک پێشوازی لە نەخۆشانی خور...

لەمەودوا نەخۆشخانەکانی کەرکوک پێشوازی لە نەخۆشانی خورماتوو دەکەن

شۆفێرانی پەنجا عەلی لە دژی رووخاندنی ژوورەکەیان گردبو...

شۆفێرانی پەنجا عەلی لە دژی رووخاندنی ژوورەکەیان گردبوونەوە