یەک بنکەی هەیە

دەربەندیخان داوای زیادکردنی بنکەی بەرگریی شارستانی دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

لە دەربەندیخان یەک بنکەی بەرگریی شارستانی هەیە و داوای زیادکردنی دەکرێت، قایمقامیەتی دەربەندیخان داواکارییەکەی بۆ بەرزکردوونەتەوە.

ماوەکانی رابردوو بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان سەردانی قایمقامیان کردووە و داواکارییەکانیان خستووەتە بەردەست.

کەیوان ئەحمەد، لێپرسراوی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لە سنووری دەربەندیخان یەک بنکەیان هەیە و ئەگەر بنکەی دیکە بکرێتەوە باشتر دەتوانن چاویان لەسەر رووداوەکانی سنوورەکە بێت.

وتیشی، “تا ئێستا هەموو ئەو رووداوانەی روویانداوە فریایان کەوتووین و نەمانهێشتووە کێشە دروست ببێت، بەڵام سنوورەکە فراوانە و بنکەی زیاتر وادەکات زووتر بگەینە سەر رووداوەکان”.

ئەمساڵ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان زۆرە، لێپرسراوی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان دەڵێت لە سنوورەکەی ئەوانیش زۆرە، بەڵام تا کۆتایی ساڵ ئامار وەرناگرن و نازانن چەند ئاگرکەوتنەوەیان هەبووە.

ئاگرەکەی دەربەندیخان 30 دۆنم زەوی سووتاندووە

ئاگرەکەی دەربەندیخان 30 دۆنم زەوی سووتاندووە