لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان

شەقامە سەرەکییەکانى پێنجوێن و ناڵپارێز قیر دەکرێن

964+

وریا فەتاح

دەستکرا بە بەشى دووەمى قیرتاوکردنى شەقامە سەرەکییەکانى قەزاى پێنجوێن و ناحیەى ناڵپارێز، قایمقامیش دەڵێت، کێشەى زۆریان هەیە لە بوارى رێگاوباندا.

شارەوانى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، قیرتاوکردنەکە لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانە و 500 ملیۆن دینارى لەسەر بودجەى پەرەپێدانى هەرێمەکان بۆ دەرچووە و لە ماوەى 180 رۆژدا تەواو دەکرێت.

لەسەر پڕۆژەکە 964 قسەى لەگەڵ زانا رەحمان، قایمقامى پێنجوێن کرد، ئەو وتى،”پڕۆژەکە هى پێرارە و نزیکەى 540 ملیۆن دینارى بۆ دابینکراوە، بەڵام بەهۆى نەبوونى پارەى نەختینە بەش بەش ئیشى لەسەرکراوە و پارە هەندێکى جێبەجێکراوە و ئەمەش بەشى دووەمییەتى”.

پڕۆژەکە لە دەروازەى پێنجوێن و ناڵپارێز جێبەجێ دەکرێت و شەقامى سەرەکییە، بە وتەى زانا رەحمان، لە پێنجوێن کێشەى زۆرى رێگاوبانیان هەیە و رێگاى زۆرینەى گوندەکان قیر نەکراوە.

دوو شەقامی کۆیە فراوان دەکرێن و دووبارە قیرتاو دەکرێنە...

دوو شەقامی کۆیە فراوان دەکرێن و دووبارە قیرتاو دەکرێنەوە