ئەمڕۆ کێشەیەک دروست بوو
وەزارەتی كارەبا دەڵێت دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەست بە گواستنەوەی غاز لە كێلگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و لە ماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا، قۆناغ بە قۆناغ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
ئهمه دوای ئهوه دێت سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راوەستا، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.
راگهیاندراوی وهزارهتی كارهبا باسی ئهوه دهكات، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز کێشەکەیان چارهسەر کرد و دەست بە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و بڕیارە تا دوو کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.