تا ئێستا لێیان وەرنەگیراوە

جوتیارانی کۆیە گەنمەکانیان لەسەر جادە روو کردووە

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

گەنمی جوتیارانی سنووری قەزای کۆیە تا ئێستا لە لایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوە، حکومەتیش بەڵێنی پێداون بەم زووانە سایلۆ دەکرێتەوە، جوتیارانیش دەڵێن حکومەت بە ئێمەی وتووە مانگی حەوت سایلۆ دەکرێتەوە.

ئەمساڵ بۆ یەکەمینجار لە کۆیە، سایلۆ بۆ گەنمی جوتیاران دەکرێتەوە، جوتیارەکانیش لە چاوەڕوانیدان و گەنمەکانیان لەسەر شەقام رووکردووە.

فەیزوڵڵا محەمەد، یەکێک لە جوتیارەکانە، بە 964ی وت، ساڵانی رابردوو خۆمان گەنمەکانمان دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ حکومەت لێمان وەردەگرێت، کشتوکاڵی کۆیە بەڵێنیان پێداوین بەم زووانە سایلۆ بکرێتەوە، بەڵام هیچ دیار نییە و ئێمە هەر چاوەڕێین.

ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە جوتیارانی دەشتی کۆیە گەنم دەچێنن، لە ڕابردوودا خۆیان گەنمەکانیان ساغ دەکردەوە و دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ لە چاوەڕوانی وەرگرتنی گەنمەکانیانن لە سایلۆی کۆیە.

964 پەیوەندیی کرد بە قایمقامی قەزای کۆیە، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

دواتر یوسف سالم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کۆیە، بە 964ی وت، ئەو سایلۆیەی دادەمەزرێت لە رێگەی دەشتی کۆیەیە، قایمقام بە ئێمەی راگەیاندووە، بڕیارە یەکی مانگی حەوت سایلۆکە بکرێتەوە، لە کاتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش، ئێمە وەک کشتوکاڵی کۆیە فەرمانبەری خۆمان دەنێرین بۆ راییکردنی کارەکانی وەرگرتن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای حەوت ساڵ کۆیە بنکەکەی بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادە دەک...

دوای حەوت ساڵ کۆیە بنکەکەی بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادە دەکاتەوە