20ـى ئۆکتۆبەر

رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

964+
وریا فەتاح
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دیاریکرد، 20ـى 10ـى 2024 هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەچنە سەر سندوقەکان و دەنگ دەدەن.

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە فەرمانێکى هەرێمیدا، بڕیاریدا بە دیاریکردنى رۆژى 20.10.2024، وەک رۆژى هەڵبژاردنى گشتیى بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان.

لە فەرمانەکەدا هاتووە، سەرجەم لایەنەکان پابەند دەکرێن بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمیسیۆن بۆ جێبەجێکردنى ئەو فەرمانە..

دیاریکردنى ئەو رۆژە بۆ جارى پێنجەمە و پێشتریش سەرۆکایەتى هەرێم چوار جاریى دیکە رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دیاریکردبوو، بەڵام ناکۆکى لایەنە سیاسییەکان هۆکارى دواخستنى هەڵبژاردن بوو.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان هەرێم فەرمانەکەى خوێندەوە و رایگەیاند، فەرمانەکە دواى هەڵسەنگاندنێکى تەواو بووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئینجا بڕیاردراوە بە دەرکردنى ئەو فەرمانە.

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کور...

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە