لە هەولێر جێگە نەماوە

دوای حەوت ساڵ کۆیە بنکەکەی بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادە دەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی قەزای کۆیە بنکەکەیان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوورەکە ئامادە دەکەن و “بە بڕی 130 ملیۆن دینار” دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی.

کشتوکاڵی کۆیە سەرپەرشتی کاروبارەکانی ئامادەکاری بۆ “پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم” دەکات.

تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ی وت، “بۆ نۆژەنکردنەوەی کەموکوڕییەکانی بنکەی وەرگرتنی دانەوێڵە لە کۆیە، ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی کشتوکاڵی سەرقاڵی کارکردنن و لە چەند رۆژی ئایندە بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادە دەبێت”.

بە گوژمەی 130 ملیۆن دینار کارەکانی نۆژەنکردنەوە بەڕێوەدەچن وەستاکان سەرقاڵی دیوارکردن و لەبغکردنن، كۆیە پێنج ناحیە و 180 گوندی بەسەرەوەیە.

بنكەی وەرگرتنی گەنمی كۆیە لە ساڵی 2013 كرایەوە، جێگەی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، جوتیاران تەنیا سێ ساڵ گەنمیان لەو بنكەیە رادەستكرد، پاشان بە بیانووی وشكەساڵی و کەمیی بەروبووم، لە ساڵی 2017وە داخراوە.

بەڵام بەهۆی جێگە نەبوون لە سایلۆی هەولێر، “لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارەکانی قەزای کۆیە دەکرێ و سەرجەم گەنمەکەنیان ئەمبار دەکرێ”، قایمقامی کۆیە وای وت.

گەنمە زستانییەکەی کۆیە سەرکەوتوو بوو

گەنمە زستانییەکەی کۆیە سەرکەوتوو بوو

بارهەڵگرەکانی کۆیە بێ ئومێدبوون و بازگەی تۆپزاوایان چ...

بارهەڵگرەکانی کۆیە بێ ئومێدبوون و بازگەی تۆپزاوایان چۆڵکرد