بە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکەن
“دەیانەوێت حزبەکانی رۆژهەڵات بچنە کەمپی عەربەت و سورداش”
964+
ئەحمەد مستەفا
بە قسەی فەرماندەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بێت، “دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و خێزانەکانیان وتوون، بارەگاکانیان چۆڵ بکەن و وەک ئاوارە بۆ کەمپەکانی عەربەت و سورداش ماڵیان بگوازنەوە”.
ئەو حزبانە، لە زرگوێز، زرگوێزەڵە و بانەگەورە لە سنووری سلێمانی و لە کۆیە بارەگایان هەیە، دژ بە حکومڕانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، کە خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و چەک لەشانن.
لەرێگەی سەرچاوەکانییەوە 964 زانیویەتی، داواکارییەکە کۆماری ئێران لە کۆماری عێراقی کردووە، لە دوایین سەردانی عەلی باقری سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنانە لە هەرێمی کوردستانن دەبێت، هەرێمی کوردستان هەنگاوە کردارییەکە بنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 24.6.2024، ئەمجەد حوسێن پەناهی، فەرماندەی سەربازی لە حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە 964ی وت، ” له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لی باقری بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گوشاره‌كان له‌سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان توندكراونه‌ته‌وه، لە کاتێکدا حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مافی چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ئازادانه‌یان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه”.
كۆمه‌ڵه زیاتر له 35 ساڵه له‌و شوێنانه نیشته‌جێیە، ئەو فەرماندە سەربازییە وتی، “له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه له خۆشی و ناخۆشی، شین و شایی تێكه‌ڵاوی یه‌كتربووین و ئه‌و شوێنانه‌یان به هه‌وڵ و ماندووبوون ئاوه‌دانكردووەته‌وه و بوون، خێزانەکانمان بوون بە به‌شێك له دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان”.
”گواستنه‌وه‌ی حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی سیاسی بۆ كه‌مپی ئاواره‌یی زۆره‌ملێ ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، نوێنه‌كردنه‌وه‌ی ئیقامه‌كان و سه‌ختكردنی پێدانی مافی مانه‌وه، ژیان و گوزه‌ران و ئاسایشی ئه‌وان به توندی ده‌خاته ته‌نگانه و مه‌ترسییه‌وه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه” ئەمجەد حوسێن پەناهی وای وت.
هه‌ریه‌ك له رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران- كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕِگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی- ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ناویان لەناو ئەو حزبانەیە کە ئاگادار کراونەتەوە، کە حزبەکانی سنووری سلێمانی بارەگاکانیان چۆڵ بكه‌ن و وه‌ك ئاواره بگوازنه‌وه بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان له عه‌ربه‌ت و سورداش.
ژمارەیەک کەسایەتی و رۆشنبیر و سیاسی و ئەکادیمی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێن، “رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات، ئاواره‌ی جه‌نگ نین، به‌ڵكو هێز و لایه‌نی سیاسین له پێناوی ئامانجی سیاسدا خه‌بات و به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی لانیكه‌می دیموكراسیه‌ت له‌و وڵاته‌دا، كه رێگه‌ی لێ‌گرتوون هه‌ڵسوڕان و چالاكی سیاسی ئازادانه ئه‌نجام بده‌ن بۆیه به‌ناچاری له ده‌ره‌وه‌ی ئێران (له‌وانه‌ش هه‌رێمی كوردستان) چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ره‌وایه‌تییان به‌م مافه به‌خشیوه”.
باسیان لەوەش کردووە، “ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه واژۆمان كردووه، داوا له هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ین مافی هه‌ڵسووڕانی سیاسی و چالاكی سیاسی ئازادانه به ره‌سمی بناسن و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه، گوشار له‌سه‌ر حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی سیاسی رۆژهه‌ڵات راگرن”.