بە ئەلفوبێی لاتینی نووسراوە

پەرتووکی “ئەز ئایشە شانم” بڵاوكرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە بەردەوامی کارەکانی ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد، پەرتووکی “ئەز ئایشە شانم” بە چاپ گەیەنرا و تێیدا باس لە ژیان و بەرهەم و کارەکانی ژنە دەنگبێژی کورد ئایشەشان کراوە.

ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد كار له‌سه‌ر کۆکردنەوە و چاپکردنی پەرتووکى فەرهەنگى، کولتوورى، هونەری کوردی لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان ده‌كات و دوایین کاریشی پەرتووکی “ئەز ئایشە شانم”ـی بە چاپ گەیاندووە.

له‌ پەرتووکەدا باسی ژیانی هونەرمەندی کورد ئایشەشان کراوە، زانیارییەکی زۆری لەخۆگرتووە لەسەر ژیانی خۆی و هونەری و گۆرانییەکانی، لەگەڵ چەند وێنە و بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە ژیانی.

ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد لە بارەی کتێبەکە نووسیویانە، پەرتووکەکە بە زمانی کوردیی ئەلفوبێی لاتینی نووسراوە، کە لەلایەن زەینەب یاش و حیلمی ئەکیۆل ئامادە کراوە.

ئایشە شان، لە ساڵی 1938 لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لەدایکبووە، یەکەم گۆرانیی بەناوى (ئەز غەزالم) لە ساڵی 1963 بڵاوکردووەتەوە، پاش ماوەیەک بە ئەلبومێکی کوردی – تورکی لەلایەن تەواوی کوردانەوە دەناسرێت، لە رۆژى 18.12.1996 لە شاری ئیزمیر بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

‌ عوسمان دیقنه‌؛ ئه‌و كورده‌ى سودانییه‌كان به‌ پاڵ...

‌ عوسمان دیقنه‌؛ ئه‌و كورده‌ى سودانییه‌كان به‌ پاڵه‌وانى مێژوویی خۆیان ده‌زانن