"یاسای پێشێلکردووە"

سودانی بەرپرسێکی لە دیوانی پارێزگای کەرکوک دوورخستەوە

964+

ژووری هەواڵ

بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای رێکخستنی فەرمانبەرانی دەوڵەت، سەرۆکى دەستەى راوێژکاران لە دیوانی پارێزگای کەرکوک دوورخرایەوە.

دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە بە فەرمانی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە و ناوى ئەو دەستەیەش دەگۆڕدرێت کە بەرپرسی بووە. هاوکات لیژنەیەک بۆ وردبینى لە بەشە کارگێڕی و یاساییەکانى پارێزگاکە پێکدەهێنرێت.

بەگوێرەى فەرمانێک کە لە نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە ئاراستەى دیوانى پارێزگاى کەرکوک کراوە، عیماد خەلەف دەهام لە پۆستى سەرۆکى دەستەى راوێژکاران لادراوە، بەپاساوى ئەوەی یاسای رێکخستنى فەرمانبەرانى دەوڵەتى پێشێلکردووە.

لە فەرمانەکەدا هاتووە، ناوى دەستەى راوێژکاران دەگۆڕدرێت بۆ دەستەى راوێژکاری و ئەو کەسەى بەرپرسی دەستەکە دەبێت ناونیشانەکەى لە برى راوێژکار دەبێتە شارەزا.

هاوکات لیژنەیەکی وردبینی شێوەی کارکردنی دەستەکە و فەرمانبەرەکانی دیاریدەکات بەگوێرەی یاسا.

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت