"دەبێت تۆمار بکرێن"

کارەبای راپەڕین رێنمایی دەداتە ئەو شوێنانەی کارەبای سۆلار دادەنێن

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای راپەڕین دەیەوێت لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و دوکانانە دابنیشێت، کە سیستمی کارەبای سۆلار دادەنێن، دەڵێت مەبەستیانە رێنماییان پێبدەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری هەموو ئەو شوێنانەی کردووەتەوە و بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیان لەگەڵدا بکات.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، پێویستە کارەبای راپەڕین ئاگاداری کوالێتی و ئەو کەلوپەلانە بێت بۆ دانانی سیستمی سۆلار بەکاردەهێندرێن و لە کوالێتییەکەیان دڵنیا ببێتەوە.

وتیشی، “هەموو ئەوانەشی سیستمی سۆلار دادەنێن، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ناویان هەبێت و فایل دروست بکەن و ناونیشان و بڕی کارەبای بەرهەمهێندراویان بنووسن”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەیەوێت لە کاتی دانانی سیستمی سۆلاردا دەستکاری پێوەرە زیرەکەکانیان نەکرێت و لە رێگەی پێوەرەکانیانەوە بڕی کارەبای بەرهەمهاتووەی هەر شوێنێک بزانن.

“ئەو کارە لە سوودی هاوڵاتیانە، چونکە چەند کارەبا بەرهەم بهێنن دواتر کە پارەی کارەبای ئێمەیان بۆ دەچێتەوە بە ئەندازەی کارەباکەی خۆیان کە بەرهەمیان هێناوە پارەیان بۆ دادەشکێندرێت”، عەلی محەمەد وای وت.

داهاتی کارەبای راپەڕین زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە

داهاتی کارەبای راپەڕین زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە