ئاواتەکەی هاتەدی

مێردمنداڵەکەی شەوی رابردوو چۆن گەیشتە لای رۆناڵدۆ؟

964+

ژووری هەواڵ

لە یاریی نێوان پۆرتوگال و تورکیا، کە شەوی رابردوو بە بردنەوەی پۆرتوگال بە سێ گۆڵ بردییەوە، منداڵێک بووەتە جێگەی باسوخواسی سۆشیال میدیا و رۆژنامەکانی ئەڵمانیاش، پرسیاری ئەوەش دەکرێت ئەم منداڵە چۆن گەیشتە ناو یاریگە و لای رۆناڵدۆ و وێنەی لەگەڵ گرت.

دەنگوباسەکان ئەوەیە، مێردمنداڵەکە ناوی بێراتە و تەمەنی دە ساڵە و ئاوات و ئارەزووی ئەوە بووە کریستیانۆ ببینێ و وێنەی لەگەڵ بگرێت.

شەوی رابردووش پلانێکی جەهەنمیی هەبووە و بە باوکی وتووە هەتا توالێت دەچم، بەڵام لەناکاو لە ناو یاریگە دەرکەوت و وێنەی لەگەڵ رۆناڵدۆ دەگرت، لە لە کاتێکدا دیواری سیکیوریتییەکانی ناو یاریگەی بڕی و وەک مامز بەرەو لای یاریزانە دڵخوازەکەی رای کرد.

وردەکاریی چیرۆکەکە لای سۆمایە و سەیری بکەن.

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نینۆکەکانی رەش دەکات؟

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نینۆکەکانی رەش دەکات؟