رۆژانه نزیكه‌ى 900 نان دروست ده‌كه‌ن
له دهۆك نانى تیرى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له دهۆك چه‌ند ژنێك ماوه‌ى چوار ساڵه، له كارگه‌یه‌ك نانى تیری دروست ده‌كه‌ن و به‌ششێكى ئه‌و نانه‌ش له‌سه‌ر خواستى كڕیاران ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
عایشە حەسەن ناسراو بە دایکى شیفا، خاوه‌نى كارگه‌كه به 964ـى وت، رۆژانه نزیكه‌ى 900 نان دروستده‌كه‌ن و له وه‌رزى هاوینانیشدا كه‌متر كارده‌كه‌ن.
وتیشی “خواستێكی زۆر له‌سه‌ر نانه‌كانمان هه‌یه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و تا ئێستا بۆ چه‌ند وڵاتێكمان ناردووه”.
ئاماژه‌ى به هه‌ندێك وڵاتى ئه‌وروپی و توركیا و شارى به‌غداش كرد، كه له سه‌ر خواستى كڕیاره‌كانیان نانیان بۆ ده‌نێرن.
له كارگه‌كه هاوینان چوار ژن کاردەکەن، به‌ڵام له وه‌زرى زستاناندا ئه‌و ژماره‌ى ژنان زیاتر ده‌بن، ده‌شڵێت “جگە لە دروستکردنی نانی تیری، کۆلێرە و کولیچەش دروست دەکەن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن