هاوڵاتیش دەستگیر کراوە
لە دوێنێوە دەیان دۆنم پوش و زەوی لە سنووری سلێمانی سووتاون
964+
توانان نەقی
لە دوێنێوە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی دەکوڵێت و بەهۆی ئاگرکەتنەوەوە دەیان دۆنم پوش و پاوان و زەوی و دار سووتاون و هاوڵاتیەکیش دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئەنجامی ئەو ئاگرەی لە سنووری باریکەی کۆن و عەربەت کە نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە هاوڵاتیەک دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
دەشڵێت، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی دیکەی فراوان لە سنووری گوندەکانی کانی شابان و ئەحمەد کلوان لە سنووری قەزای پێنجوێن کەوتەوە و بووەتە هۆی سوتانی زیاتر لە 200 دۆنم پوش و پاوان و دارستان.
هەر بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی دیکەوە، لە سنووری گوندی میرزا رۆستەمی بچووک سەر بەناحیەی خدران 50 دۆنم گەنم و پوش و پاوان سووتان.
لەلایەکی دیکەوە لە پێنج گوندی ناوچەی قەرەداغ ئاگر 20 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و باخی هاوڵاتیانی سووتاندووە.
ئەم ئاگرانە بەشێکی شوی رابردوو بەشێکی دوێنێ شەممە کەوتوونەتەوە، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەم بەیانیە بڵاوکراوەتەوە.