لە دەرەوە هاوردە دەکرێت

هاوڵاتییانی هەرێم ساڵانە بایی 150 ملیۆن دۆلار ئامێری فێنککردنەوە دەکڕن

964+

ژووری هەواڵ

ساڵانە بە بەهای نزیکەی 150 ملیۆن دۆلار ئامێرەکانی فێنککردنەوە لە جۆری سپلێت، موبەریدە و پانکەی ئەرزی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و هاوینان خواستێکی زۆریان لەسەرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23.6.2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئامێرەکانی فێنککردنەوە بەزۆری لە چین و ئێران و تورکیا و وڵاتانی ئەوروپییەوە هاوردە دەکرێن و بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 150 ملیۆن دۆلار.

بە وتەی نەوزاد شێخ کامیل، ئامێرەکان بەرگەی نزیکەی پێنج ساڵ بەکارهێنان دەگرن و هەر خێزانێک پێنج ساڵ جارێک ئامێرێکی فێنککردنەوە دەکڕێت.

ساڵانە لە وەرزی هاویندا پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەروو 45 پلەی سیلیزی، هاوڵاتیان بۆ خۆفێنککردنەوە پێویستیان بە موبەریدە، سپلێت و پانکە دەبێت.

خەڵکی خانەقین لە گەرما هاواریان لێ هەستاوە

خەڵکی خانەقین لە گەرما هاواریان لێ هەستاوە