نەوت لە بازاڕەکانی ناوخۆ دەفڕۆشێت

کۆمپانیایەکی بەریتانی داهاتی فرۆشی نەوتی کوردستانی بەرزکردووەتەوە

+964
پەروەر خۆشناو

کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن رێژەی بەرهەمهێنان و داهاتی فرۆشی نەوتی لە سەرەتای ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە 21ـی ئەم مانگە کۆمپانیای “گۆڵف کیستۆن”ـی بەریتانی راپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە و باس لە زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت دەکات.

لە راپۆڕتەکەدا هاتووە، لە کێڵگەی شێخانـی سەر بە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 38 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی فرۆشتووە.

وەک لە راپۆڕتەکە هاتووە، هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمە بۆ دەرەوە راگیراوە، بەڵام کۆمپانیاکە توانیویەتی هەر بەرمیلێک بە 27 بۆ 28 دۆلار بفرۆشێت و رێژەی نەختینەیی کۆمپانیاکەی بگەیەنێتە 99 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لەو ماوەیەدا گۆڵف کیستۆن توانیویەتی زیاتر لە “ملیۆنێک و44 هەزار دۆلار” داهات بەدەست بهێنێت.

جۆن هەریس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بە رۆژنامەی “فایناشناڵ تایمز”ـی بەریتانی راگەیاندووە، ”لەگەڵ راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئێمە [گۆڵف کیستۆن] بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و دۆزینەوەی بازاڕی ناوەخۆیی توانیومانە داهاتی باش بەدەست بێنین و لەم ساڵدا بڕی 10 ملیۆن دۆلار بدەین بە خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا”

کۆمپانیاکە لە هەوڵدایە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە 48 هەزار بەرمیل بەرزبکاتەوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی لە 85 دۆلارە و بەهۆی ناکۆکییەکانی حکومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان، هەناردە کردنی نەوتی هەڕیمی کورستان وەستاوە.

نرخی نەوت 82 دۆلارە

نرخی نەوت 82 دۆلارە