گۆرانیەکە خاوەن خەڵاتی گرامییە

ئەو هونەرمەندە ئێرانیەی بە گۆرانیەک ناوبانگی جیهانی بەدەست هێنا

+964

پەروەر خۆشناو

گۆرانیەک خاوەنکەی خستە زیندانەوە، بەڵام گۆرانیەکەی وەک سرود و دروشمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پەخش دەکرێت.

لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران گۆرانیەکی “شێرڤین حاجی پوور” بەناوی ” بۆ ” وەک سروود پەخش دەکرێت و ناوەڕۆکەکەی وەک درووشم دووبارە دەکرێتەوە.

ساڵی 2022 ئەو هونەرمەند بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ شەڕ وئاژاووە و چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران” بە “دوو ساڵ و هەشت مانگ” سزایی زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی چوونە درەوەی لە ئێران بەسەردا سەپێندار.

لەگەڵ کووژرانی “ژینا ئەمینی” لە شاری تاران، ئەم رووداوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە ئێران دەستی پێکرد.

دوای سەر‌هەڵدانی ناڕەزایەتیەکان کە بە شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” ناوی دەرکرد، شێرڤین حاجی پوور لە توویتی کەسانی ناڕازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گۆرانییەکی بە ناوی “بەراێ” واتە ” بۆ” بەرهەم هێنا.

ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس بەرزراگرتنی گیانی قووربانیان دەکات و داوای بەشداریکردن لە خۆپێشاندان و وەستانەوە دژی دەستەڵاتدارانی ئە وڵاتە دەکات.

2023 گۆڤاری “تایم”ـێ  ئەمریکی شێرڤینی وەک یەکێک لە 100 کەسایەتی کاریگەر ساڵ دەسنیشانکردوو لە هەمان ساڵ خەڵاتی باشترین گۆرانی لە فیستیڤاڵی گرامی” پێ بەخشرا.

لە دواین هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، لە کەمپینی هەڵبژاردنی چەند کاندیدێک ئەم گۆرانیە پەخشدەکریت و دەقەکەی وەک درووشم دووبارە دەکریتەوە.

ئەمەش وایکردووە، مەجید کاوە پارێزەری ئەو هونەرمەند گەنجە، لە نامەیک دا داوا لە سەرۆکی دەستەڵاتی دادوەری ئێران بکات، سزاکەی لەسەر لابرێت

ماڵەپەڕی ئێران وایەر کە نوسینگەی سەرەکی لە واشنتینی ئەمریکایە ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە.

لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستبەسەر خەڵاتەکەی ژینا ئەمینی...

لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستبەسەر خەڵاتەکەی ژینا ئەمینیدا گیرا