بۆ کچێکی 13 ساڵ

بۆیەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە دهۆک ئەنجام درا 

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی دهۆک بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەنی بڕبڕەی پشت ”scoliosis” ئەنجام درا.

ئەمڕۆ شەممە 2024.6.22، نەشتەرگەریەکی راستکردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ کچێکی تەمەن 13ساڵانی خەڵكی دهۆک ئەنجام درا، نەخۆشەکە 75%ـی چەمانەوەی بڕبڕەی پشتی لە منداڵیەوە هەبوو و نەیاندەتوانی نەشتەرگەری بکەن، بەهۆی قورسی ئەنجامدانی نەشتەرگەیەکەوە.

بێوار شوکری، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی تایبەتی شریان لە دهۆک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لەلایەن دکتۆرێکی پسپۆری نەشتەرگەریەکانی بڕبڕەی پشت بۆ کچێکی تەمەن 13 ساڵان ئەنجام درا.

وتیشی، نەشتەرگەرییەکە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، سەرەتا لە 75%ـی چەمانەوەی بڕبڕەی پشتی هەبوو، دوای نەشتەرگەری بووە بە بە رێژەی 0% نەیماوە و لە ئێستادا بارودۆخی جێگیرە، نەشتەرگەرییەکەش بە سەرکەوتوویی تەواو بوو.

964 دەزانێت، دکتۆرێکی پسپۆری جیهانی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا، کە زۆر نەشتەرگەری دەگمەنی ئەنجامداوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە دهۆک دەبێت و بڕیاڕە چەند نەشتەرگەرییەکی دیکە بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نەشتەرگەرییەکی دەگمەن ئەم خانمەی راستەڕێ کرد

نەشتەرگەرییەکی دەگمەن ئەم خانمەی راستەڕێ کرد