نزیک بووەتوە لە 50 پلە

خەڵکی خانەقین لە گەرما هاواریان لێ هەستاوە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لەگەڵ هاتنی هاوین بەجۆرێک پلەکانی گەرما لە خانەقین و ناوچەی گەرمەسێر بەرزبووتەوە کە هاوڵاتیان داد و بێدادیانە بەدەستییەوە.

پەکانی گەرما لە خانەقین نزیک بووەتەوە لە 50 پلە و بێکارەباییەکەشی لەولاوە بوەستێ، بەقسەی خەڵکەکەی دەڵێی لە جەهەنم دەژین.

رەزا موبارەک گۆرانیبێژێکی خانەقینە بۆ 964 وتی، “ماوەیەکە ئەوەنە خانەقین گەرمە کە ئەخەوم و کارەبا نامێنێت خەو ئەبینم ئەمبەن بۆ جەهەنم ئەوەنە دنیا گەرمە و بگرە لەوێ هەندێ خزمەتگوزاری دیە هەیە کە لە خانەقین نییە”.

رزگار مەحمود هاوڵاتییەکی دیکەی خانەقینە و دەڵێت، جەوەکە وا گەرمبووە چاوەڕێین کۆتر و چۆلەکەی برژاو ببارێت ، کەس تەحەمولی کەسی نەماوە و ژن و پیاویش بەیەکەوە لە گەرما هەر شەڕیانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەشت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەر...

لە هەشت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە