رووداوی هاتوچۆ
پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له ده‌ست دا و یه‌كێكیش برینداره
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
رووداوێكی هاتوچۆ له نزیك قەزای مه‌خمور له نێوان دوو بارهه‌ڵگر روویدا، له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له رووداوه‌كه، به 964ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك گوندی كه‌نداڵ (سێ كیلۆمه‌تر له دووری قه‌زای مه‌خمور) له نێوان دوو بارهه‌ڵگر روویدا، یه‌كێكیان بارهه‌ڵگری لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و ئه‌ویتریان بارهه‌ڵگری گه‌نمه، له ئه‌نجامیشدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه شۆفێری یه‌كێك له بارهه‌ڵگره‌كانه گیانی له‌ده‌ست دا و پێشمه‌رگه‌یه‌كی هاوه‌ڵیشی بریندار بووه و گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، شۆفێری بارهه‌ڵگری گه‌نمه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
“بارهه‌ڵگره‌كان به‌ره‌و رووی یه‌كتر هاتوون و به‌یه‌كیانداداوه”، ئه‌مه قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یه بۆ 964.
سامان مەولود کە ئامۆزاى یەکێکە لەو کەسانەى لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە بە 964ـى وت، ئامۆزاکەم کە پێشمەرگە بووە لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە و هاوەڵەکەى بەسەختى بریندارە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا