شارەوانی سەرپەرشتی دەکات

زبڵخانەکەی تەقتەق گواسترایەوە دەرەوەی شارەکە

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی تەقتەق زبلخانە “ناوچەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک”ی گواستەوە بۆ سەر رێگەی نێوان تەقتەق و سێگردکان، ئیتر خەڵک ناتوانن لە ناوچە کۆنەکە خۆڵ فڕێبدەن و بۆی ببەن.

بۆ زانیاری زیاتر و زانینی شوێنی نوێی زبڵخانەکە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
کۆمپانیای لاست لیف: 07501015311
بەشی خزمەتگوزاری سەرۆکایەتیی شارەوانی تەق تەق: 07503134166

نەمر نیازی، سەرۆکی شارەوانی تەقتەق بە 964ی وت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندی و تەرخانکردنی پارچە زەوی لە ناوچەی (کەور دیان) کە لەلایەن هۆبەی کشتوکاڵی تەقتەق دیاریکراوە، مەزبەلەی تەق تەق لە شوێنی تەنیشت عەلوەی تەقتەق گواسترایەوە بۆ ناوچەی کەور دیان”.

ناوچە نوێیەکە، دەکەوێتە سەر رێگای نێوان (تەق تەق – سێگردکان)، “لە ئەمڕۆوە تا ماوەیەکی کاتی بە شێوەی تاقیکردنەوە خۆل و خاشاک لە شوێنی نوێی دیاریکراو فڕێ دەدرێت” ئەوەش بە قسەی سەرۆکی شارەوانی.

ئەمڕۆ، تیمەکانیان زبڵدانی کۆن و گۆڕەپانەکەیان لە زبڵ و پاشماوە دادەپۆشن بە خۆڵ و رێگاکەی دادەخرێت، چیتر زبڵی تێدا فڕێ نادرێت.

نەمر نیازی داواکاری ئیدارە شارەکەی گەیاند و وتی، “داواکارین لە هاوڵاتیان رەچاوی پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان بکەن، تیمەکانمان رۆژانە زبڵ و پاشماوەکان کۆدەکەنەوە.
ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی پیسی و مەترسی و دووکەڵ بۆ سەر هاوڵاتیان و ژینگەیەکی تەندروستە”.

ئەو دوکاندارەی ئاوی دارەکانی دەدا سوپاسنامەی پێشکەش ک...

ئەو دوکاندارەی ئاوی دارەکانی دەدا سوپاسنامەی پێشکەش کرا

تەق تەق؛ خۆی وەک نیشتمانیی لۆبیا دەردەخات

تەق تەق؛ خۆی وەک نیشتمانیی لۆبیا دەردەخات