ژینگەپارێزان شەقامێک لە سلێمانی پاکدەکەنەوە. فۆتۆ: شارەوانی سلێمانی
ئاماری رۆژانە بەرزبووەتەوە
“گەشتیار سلێمانییان پڕ لە زبڵ و خاشاک کرد”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاماری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شاری سلێمانی لە جەژنی قوربانی پیرۆزدا راگه‌یاندرا و له هه‌ر رۆژێكدا زیاتر له 200 تۆن زیاتر بووه له رۆژانی ئاسایی.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگه‌یاند، بە هاوکاری کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بەشی خزمەتگوزاری له رۆژانی جه‌ژنی قوربانیشدا لە پاکڕاگرتنی شەقام و کۆڵانەکان و ناوبازار به‌رده‌وام بوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، لە رۆژانی ئاسایی‌دا نزیکەی “هه‌زار تۆن” خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی سەردانیکردنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا گەیشتووه‌تە نزیکەی “1200 بۆ 1250 تۆن” لە خۆڵ و خاشاک.
شاره‌وانیی سلێمانی داوای هاوكاریكردنی ژینگەپارێزان ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و ماندووبوونیان، به‌وه‌ی كه زبڵ و پاشماوه‌كان فڕێنه‌درێن و له شوێنی تایبه‌تی خۆی دابنرێت.