پێنج هەزار هاتوونەتە هەرێم

لە جەژندا 15 هەزار هاوڵاتی لە باشماخەوە چوونەتە ئێران

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا 20 هەزار گەشتیار بە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا هاتوچۆیان کردووە.

بە گوێرەی ئاماری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەەوە بەردەوام بووە و 15 هەزار کەس لە دەروازەکەیانەوە چوونەتە ئێران.

بەشی راگەیاندنی دەروازەکە بە 964ـیان راگەیاند، لەو 20 هەزار کەسە، پێنج هەزار کەسیان لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، یەکێکە لە خاڵە سنورییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆرجار بە شادەماری ئابووریی هەردوولا ناوهێنراوە، کۆمەڵگەکە دەکەوێتە سنووری باشماخ لە پێنجوێن لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەی مەریوان لە کۆماری ئێران، بە نزیکەی 100 کیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی سلێمانی.

بە وتەی ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ 964، ئەو گەشتیارانەی کە هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی به رێژەی 10% خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن.

رێژەی گەشتیاران بۆ سلێمانی بەراورد بە جەژنی رابردوو زی...

رێژەی گەشتیاران بۆ سلێمانی بەراورد بە جەژنی رابردوو زیادی كردوە