به‌رێگاى وشكانى و ئاسمانى سه‌فه‌ریان كردووه
سه‌رجه‌م حاجیانی زاخۆ له سعوديه سه‌لامه‌تن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمساڵ هیچ حاجیێکی سنوورى ئیداره‌ى زاخۆ گیانی لەدەست نەداوه‌و ونبوونیشیان نەبووه.
لە رێکەوتی 28.5.2024 یەکەم کاروانی حاجیانی زاخۆ لەرێگەی وشکانی و دواتر لە رۆژی 30.5.2024 کاروانی دووەم لەرێگەی فرۆکه‌خانەی هەولێر بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی حەج بەرەو سعودیە بەرێکەوتن
جوتیار حاجی، بەرێوەبەری کارگێری لە نوسینگەی حەج و عومرەی زاخۆ بە 964 وت، خوشبەختانە هەموو حاجیانی زاخۆ تا ئێستا سەلامەتن و دوای سێ رۆژی دیکەش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وتیشی “نه گیان له‌ده‌ستدان نه ونبوون له‌ناو حاجییه‌كانى زاخۆدا نه‌بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا ته‌واوى حاجیانى زاخۆ له شارى مەککەن و بەرەو شارى مه‌دینه بەرێدەکەون، سێ رۆژ لەوێ دەمێننه‌وه و و دواتر دەگەرێنەوە هه‌رێمی كوردستان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن