شاعیرە میللیەکەی خەلیفان

ئەوەی مایەسیری و نەخۆشی دڵی هەبێت ناچێت بۆ لایان

+964

ئاکام غەفور – خەلیفان

زوبێر شاعیرە میللیەکەی خەلیفان بەر لە 16 ساڵ لە پرۆگرامی تەلەفزیۆنی “من جیاوازم” دەرکەوت و ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، پەیامنێری 964 بینیەوەو هەرچی لێ پرسی ئەو بە شیعر جوابی دایەوە.

زوبێر حەمەدەمین خەڵکی گوندی مەلەکانە لە قەزای خەلیفان، بەوە ناسراوە کە هەموو کاتێک لە قسەکردن بە شیعری کۆمیدی وەڵامی بەرامبەری دەداتەوە، بەشێوەیەک وەک خۆی باسی دەکات ، ئەوەی مایەسیری و نەخۆشی دڵی هەبێت ناچێت بۆ لایان، چونکە  زۆر پێدەکەنن و نەشتەرگەرییەکەیان هەڵدەوەشێتەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"بە سوتفە کەوتمە کۆمیدیاوە"