کارە دەستییەکانیان بۆ دەفرۆشرێت

خولی پیشەیی بۆ راگیراوانی ناو چاکسازییەکان دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

هەریەکە لە زانکۆی جیهان و دەستەی مافی مرۆڤ بە هاوبەشی خولی پیشەیی بۆ راگیراوانی ناو چاکسازییەکان دەکەنەوە و کارە دەستییەکانیشیان بۆ دەفرۆشن.

پلانەکە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم کراوە و رەزامەندیی لەسەر دراوە.

مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، خولەکان بریتی دەبن لە فێربوونی کاری دەستی، سەرچاککردن، زمان، درومانی، وێنەکێشان و سیرامیک.

وتیشی، “هەوڵ دەدەین زۆرینەی ئەوانەی لە چاکسازییەکانن سوودمەن بن و چەندان جار خولەکە دووبارە دەکەینەوە”.

لە هەرێمی کوردستان شەش زیندانیی چاکسازیی پیاوان و ژنان بوونیان هەیە و زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیکراویان تێدایە.

“پلانی دیکەمان ئەوەیە، ئەو زیندانیکراوانەی کاری دەستی دەکەن یارمەتییان دەدەین کەلوپەلە دروستکراوەکانیان لە دەرەوە بۆ دەفرۆشین تا ئەگەر کەمیش بێت پارەیەکیان بۆ بگەڕێتەوە”، مونا یاقوو وای وت.

ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی کاری ئەوان کاتی دیاریکراوی بۆ دیاری نەکراوە و بە پێی پێویستی بەردەوام دەبن.

ژنانی بەندکراو لە چاکسازییەکانی سلێمانی فێری ئارایشت ...

ژنانی بەندکراو لە چاکسازییەکانی سلێمانی فێری ئارایشت دەکرێن