بەهۆی خراپیی رێگەکە

رێگەی دۆڵی سماقوڵیان بە رووی بارهەڵگردا داخرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

دانیشتووانی دۆڵی سماقوڵی و گوندەکانی دەوروبەری، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و ناوبەناو رێگەی سەرەکیی هەولێر بە رووی بارهەڵگرەکاندا دادەخەن.

خۆپیشاندانەکە لە دژی خراپیی رێگەکەیە و خۆپیشاندەران بە بەربەستی کۆنکرێت و بەرزکردنەوەی گڵ رێگەکەیان داخستووە و ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، رێگەی دۆڵی سماقوڵیان بە رووی بارهەڵگرەکاندا داخستووە.

لە ئاگادارییەکدا داوا لە دانیشتووانی دۆڵی سماقولی و گوندەکانی دەوروبەری دەکرێت، کە لە سبەینێ هەینی 21.6.2024 بێنە نێو خۆپیشاندانەکانی دۆڵی سماقولی بە مەبەستی پشتیوانیکردن.

نوێنەرێکی شۆفێرانی بارهەڵگر بە 964ـی راگەیاند، “داخستنی رێگەکە بارگرانییەكی زیاترە بۆ ئێمە، ئەو بارهەڵگرانەی كە لە هەولێر و دهۆكەوە هاتوچۆ دەکەن لەو رێگەیەوە ئێستا پەكیان كەوتووە”.

رێگای سماقوڵی بە رووی بارهەڵگرەکاندا کرایەوە

رێگای سماقوڵی بە رووی بارهەڵگرەکاندا کرایەوە