هۆکار چییە؟
ئینته‌رنێتی كوردستان له 6 تا 8ی به‌یانی ده‌پچڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی 12، ئینته‌رنێت له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان له هه‌ر رۆژێكدا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌پچڕێت.
دیلان ره‌شاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20.6.2024 به 964ی راگه‌یاند، “له‌سه‌ر داواكاری و پێشنیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، هه‌موو كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتمان ئاگادار كرده‌وه، كه رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندنی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، ئینته‌رنێت رابگرن له كاتژمێر 6 تا 8ی به‌یانی”.
وتیشی، “ئه‌م رێوشوێنه بۆ یارمه‌تیدانی دابه‌شكردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و رێگریكردنه له هه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كان”.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 23.6.2024 كاتژمێر 7.30ی به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می پۆلی 12 ده‌ستپێبكات و هه‌فتانه دوو رۆژ “یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه” تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن و تا 17.7.2024 ده‌خایه‌نێت.