کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سەیرانگەکانی هەڵەبجە _ وێنە: فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
تیمەکانی چوار شارەوانی لە ئەرکدا بوون
ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، لە چوار ناوچەی گەشتیاری پارێزگاکە و لە چوار رۆژی جەژندا، 143 تۆن خۆڵ و خاشاکی گەشتیارانی کۆکردووەتەوە.
فەرمانگەکە دەڵێت، کارمەندەکانی خزمەتگوزاری لە هەریەک لە، شارەوانییەکانی تەوێڵە، بیارە، سیروان و خورماڵ لە ئەرکدا بوون.
ئاماری کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاك لە چوار ڕۆژی جەژن دا بەم شێوەیە بووە؛
-
سەیرانگای ئەحمەدئاوا و زەڵم 83 تۆن.
-
سەیرانگاکانی بیارە 29 تۆن.
-
سەیرانگای ئاوێسەر 31تۆن.
فەرمانگەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.6.2024 دەڵێت، “سەرجەم کارەکان بەسەرپەرشتی هۆبەی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و لەلایەن کۆمپانیای بیڤان ئەنجام دراوە”.
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى كه گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى هه‌ر چوار رۆژى جه‌ژنى قورباندا نزیكه‌ى 85 هه‌زار گه‌شتیار روویان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه كردووه.
ژماره‌ى گه‌شتیاران به‌دیاریكراوی 84 هه‌زار و 176 گه‌شتیار بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌هه‌ر چوار رۆژه‌كه‌ى جه‌ژن چاودێری وردی شوێنكاره‌كانیشیان كردووه و توانیویانه 40 سه‌رپێچی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه تۆمار بكه‌ن.