زیاتر لە 800 قوتابین

قوتابیانی قەزای شەنگال لە دهۆک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەمساڵ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک و زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بۆ قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی قەزای شەنگال ئامادەکراون و لەوێ تقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

بۆ ئەمساڵ 817 قوتابی کوڕ و کچ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی لە سەنتەری دهۆک ئەنجام دەدەن و شوێنی مانەوە و هەموو پێداویستییەکیان بۆ ماوەی بۆ دابینکراوە.

مەردان ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964ـی وت، ئەمساڵ بەشە ناوخۆیی ناو زانکۆی دهۆک کە بەشە ناوخۆیی شەهید شیفا گەردی یەک بۆ قوتابیانی کچ لە قەزای شەنگال دابین کراوە کە ژمارەیان 442 قوتابی کچن و 375 قوتابی کوڕ لە بەشی ناوخۆیی قەزای سێمێل کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆکن نیشتەجێ دەکرێن و بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتا رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12.

وتیشی، ئەو قوتابیانە هەموو پێداویستییەکیان بۆ دەبین دەکرێت کە جێگەی نوستن و غاز و تەباخ و سەلاجە و فێنککەرەوە، ئەمە جگە لە دابینکردنی خۆراک لەلایەن چەند رێکخراوێکەوە بۆ ماوەی ئەو مانگە کە دەمێننەوە.

پێنج ساڵە قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی شەنگال لە دهۆک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەبن خشتەتان بۆ دانرا

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەبن خشتەتان بۆ دانرا