بۆ ئەو هاوڵاتیانەی چارەنووسیان نادیارە

حکومەتی هەرێمی کوردستان تيمێکی رەوانەی ئیتاڵیا کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێم تیمێکی رەوانەی ئیتاڵیا کرد، تا سۆراغی پەنابەرە چارەنووس نادیارەکان بکەن”،کە رۆژی یەکشەممە، 16.6.2024 لە کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا بەلەمەکەیان تێکشکا و ژێرئاوکەوت.

سەردانی شاندەکە، دوای دروستکردنی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردسانە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بکات.

ئەو بەلەمەی لەنزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوتووە، دەوترێت 76 کۆچبەری تێدا بووە. خاچی سووری ئیتاڵیاش دەڵێت، تەنیا 10 بۆ 12 کۆچبەر رزگاریان بووە، کە زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە کوردن.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەڵێت، “تیمەکە بۆ ئەوە رۆشتووە، تا هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەو وڵاتە و پەیوەندی بەدامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی رووداوەکە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکەن”.

“وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەس و کاری قوربانیان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانیان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین زانیاری و ئاکامەکان دەربارەی ئەم رووداوە تەنیا لە لایەنی فەرمی وەربگرن”.

بەپێی راپۆرتێک، كه‌ له‌ مانگی ئاداری رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌، لە ماوەی دەیەی رابردوودا زیاتر لە 27 هەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا هەوڵدەدەن لە باکووری ئەفریقاوە بگەنە باشووری ئەوروپا.

بەلەمێک لە فەرەنسا ژێر ئاو کەوتووە و هاوڵاتییەکی قەڵاد...

بەلەمێک لە فەرەنسا ژێر ئاو کەوتووە و هاوڵاتییەکی قەڵادزێ تێیدایە

11 كه‌س له‌ دوو كه‌شتییه‌ نقوومبووه‌كه‌ی ئیتالیا گی...

11 كه‌س له‌ دوو كه‌شتییه‌ نقوومبووه‌كه‌ی ئیتالیا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌