نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە


+964
بڵند عوسمان – هەولێر

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەراورد بە دوێنێ هەینی، بۆ هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دیناری چووەتە سەر.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 450 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 470 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 385 هەزار دینارە

ئێستا نرخی زێڕ و دۆلار بەرزە، تاوەکو ئەمیان نەیەتە خوارەوە، ئەویان هەر لە سەرەوە دەمێنێتەوە، پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ یەکتری هەیە، بە قسەی شارەزایان.

هەر ئەمڕۆ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسان بوو بە 166 هەزار دینار.

لەوبارەیەوە، پێشتر، هەندرێن وەرتی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەران بە تۆڕی 964+ی وت، ئەگەرچی لە جیهاندا نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەشێک لە هۆکارەکەی پەیوەندی هەیە بە گرانی نرخی دۆلار لە ناوخۆ.

ئەو وتی، ئەگەر قسەکەی بانکی ناوەندیی عێراق بێتە دی و نرخی 100 بگەڕێتەوە بۆ 147 هەزار دینار، ئەوا نرخی زێڕیش بۆ هەر مسقاڵێک 30 هەزار دینار یان کەمێک زیاتر دادەبەزێت.