پێشتر پێنج رۆژ درێژکرایەوە

سبەی قەدەغەی راوەماسی هەڵدەگیرێت؛ هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی نییە

964+

ژووری هەواڵ

سبەی پێنجشەممە 20ـی حوزەیران دوایین رۆژی قەدەغەی راوەماسییە لە هەرێمی کوردستان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، رۆژی 20ـی حوزەیران کۆتا وادە دەبێت بۆ قەدەغەی راوەماسی لە هەرێم.

وتیشی، ئەگەر بڕیار هەبێت بۆ درێژکردنەوەی ئەو وادەیە، ئەوا ئاگادار دەکرێنەوە، بەڵام تا ئێستا تەنیا کار بەو بڕیارە دەکرێت کە دەڵێت سبەینێ دواین رۆژی وەرزی قەدەغەی راوەماسییە.

سەرەتا له‌ رۆژى 5.3.2024ـەوە تاوه‌كو 15.6.2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ قەدەغەی راوکردنی ماسی راگەیەندرا، بەڵام دواتر پێنج رۆژی دیکە وادەکە درێژکرایەوە.

ژینگەپارێزانی بارزان سه‌دان گوێچكه‌ماسیان لە مردن رز...

ژینگەپارێزانی بارزان سه‌دان گوێچكه‌ماسیان لە مردن رزگار کرد