دیمهنێكى فڕێدراوى پاشماوه‌كانى قوربانیكردن له‌سنوورى ناحیه‌ى شوان ...وێنه: شاره‌وانى خاڵخاڵان
سه‌رۆكى شارەوانى خاڵخاڵان:
هه‌ر كه‌سێك پاشماوه‌ى قوربانیكردن له سه‌ر شه‌قام فڕێبدات قوربانییه‌كه‌ى دروست نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى شاره‌وانى خاڵخاڵان ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى پاشماوه‌ى قوربانیكردن فرێده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قامه و شوێنه گشتییه‌كان با خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن، چونكه قوربانییه‌كه‌یان دروست نییه.
ئازاد عاسی سه‌رۆكى شاره‌وانى هۆكارى ئه‌م قسه‌یه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه یەکێک لەماناو مەبەستەکانی قوربانیكردن، پاراستنی ژیانی مرۆڤە، بەڵام ده‌ڵێت “کەسێک ببێتە هۆی تێکدانی ژینگەی ژیانی ئەو مرۆڤە قوربانیەکە مانا‌و مەبەستەکانی خۆی لەدەست دەدات”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى خاڵخاڵان كه سه‌ر به‌ناحیه‌ى شوانه، ئه‌م چه‌ند دێره‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ك له فه‌یسبووكه‌كه‌ى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه.