پێشبینیی زیاتر دەکەن

یەکەم رۆژی جەژن 30 هەزار گەشتیار چوونەتە دوکان

964+

پێشەوا محەمەد

یەکەم رۆژی جەژن 30 هەزار گەشتیار چوونەتە قەزای دوکان، گەشتوگوزار پێشبینی دەکات بۆ ئەم جەژنە رێژەی گەشتیاریان زۆر بێت.

قەزاکە ناوچەیەکی گەشتیارییە و جگە لە گەشتیاری دەرەکی، گەشتیارانی ناوخۆش بە رێژەی بەرچاو رووی تێ دەکەن.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە 964ـی راگەیاند، ئاماری رۆژی دووەمیان وەرنەگرتووە، چونکە تا درەنگانی شەو گەشتیار دێنە دوکان و پێشبینیش دەکات لە رۆژی یەکەم زیاتر گەشتیار بێنە قەزاکە.

وتیشی، “ئێمە بەردەوام لیژنەی پشکنینمان هەیە و دەگەڕێت و لیژنەکانی قایمقامیەتیش هاوکارمانن و هەر سکاڵایەک هەبێت یان هەر قۆرخکارییەک ببینن راستەوخۆ لێپێچینەوە دەکەن”.

قەزای دوکان لە جەژنی رەمەزاندا 100 هەزار گەشتیاری هەبووە.

“لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی رابردووەوە کەپر و کابینە و هۆتێلەکانی دوکان پڕبوون لە گەشتیار و گەشتیارە ناوخۆییەکانیش کە زیاتر دوانیوەڕێیان دێن لە ناوچە جیاوازەکانی دوکان دەمێننەوە”، رێژین رەئوف وای وت.

بە ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان وترا مەلەکردن رابگرن

بە ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان وترا مەلەکردن رابگرن